كوردی
Surah عبس - Aya count 42
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰ 
( 1 ) 
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
أَن جَاءَهُ الْأَعْمَىٰ 
( 2 ) 
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّىٰ 
( 3 ) 
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ الذِّكْرَىٰ 
( 4 ) 
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.
أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَىٰ 
( 5 ) 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.
فَأَنتَ لَهُ تَصَدَّىٰ 
( 6 ) 
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ 
( 7 ) 
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.
وَأَمَّا مَن جَاءَكَ يَسْعَىٰ 
( 8 ) 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ 
( 9 ) 
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ 
( 10 ) 
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.
كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ 
( 11 ) 
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.
فَمَن شَاءَ ذَكَرَهُ 
( 12 ) 
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.
فِي صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ 
( 13 ) 
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.
مَّرْفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةٍ 
( 14 ) 
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.
بِأَيْدِي سَفَرَةٍ 
( 15 ) 
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.
كِرَامٍ بَرَرَةٍ 
( 16 ) 
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.
قُتِلَ الْإِنسَانُ مَا أَكْفَرَهُ 
( 17 ) 
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ 
( 18 ) 
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ 
( 19 ) 
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ 
( 20 ) 
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ 
( 21 ) 
له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.
ثُمَّ إِذَا شَاءَ أَنشَرَهُ 
( 22 ) 
پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه.
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ 
( 23 ) 
به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه.
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ إِلَىٰ طَعَامِهِ 
( 24 ) 
ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه.
أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا 
( 25 ) 
بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت.
ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا 
( 26 ) 
له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.
فَأَنبَتْنَا فِيهَا حَبًّا 
( 27 ) 
ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.
وَعِنَبًا وَقَضْبًا 
( 28 ) 
هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.
وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا 
( 29 ) 
هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.
وَحَدَائِقَ غُلْبًا 
( 30 ) 
باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ.
وَفَاكِهَةً وَأَبًّا 
( 31 ) 
جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.
مَّتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ 
( 32 ) 
(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ 
( 33 ) 
جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه.
يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ 
( 34 ) 
ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه.
وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ 
( 35 ) 
هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...
وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ 
( 36 ) 
له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...
لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ 
( 37 ) 
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ 
( 38 ) 
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.
ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ 
( 39 ) 
ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ 
( 40 ) 
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ 
( 41 ) 
دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.
أُولَٰئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ 
( 42 ) 
ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.