كوردی
Surah اللیل - Aya count 21
وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ 
( 1 ) 
سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ 
( 2 ) 
به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ 
( 3 ) 
سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ 
( 4 ) 
به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَاتَّقَىٰ 
( 5 ) 
جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَىٰ 
( 6 ) 
بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَىٰ 
( 7 ) 
ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَىٰ 
( 8 ) 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَىٰ 
( 9 ) 
بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَىٰ 
( 10 ) 
ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّىٰ 
( 11 ) 
ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ 
( 12 ) 
به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَىٰ 
( 13 ) 
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّىٰ 
( 14 ) 
جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.
لَا يَصْلَاهَا إِلَّا الْأَشْقَى 
( 15 ) 
ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.
الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ 
( 16 ) 
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى 
( 17 ) 
جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّىٰ 
( 18 ) 
ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَىٰ 
( 19 ) 
له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.
إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَىٰ 
( 20 ) 
(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ 
( 21 ) 
سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.